ئەفغانستان پێشوازی لە بەرزکردنەوەی ئەرکی دیپلۆماسی هیندستان لە کابول دەکات
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، پێشوازی لە بڕیارەکەی هیندستان کرد بۆ بەرزکردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتییەکەی لە کابول بۆ باڵیۆزخانە و وتی، "هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی متمانە و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات."
موجاهید لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگای میدیایی ناوخۆیی طلوع نیوز، وتی، "ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کار بۆ زیاتر فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هیندستان دەکات."
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەفغانستان، باختەر، دوێنێ بڵاویکردەوە، حکومەتی هیندستان دەستبەجێ نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەرزکردەوە بۆ ئاستی باڵیۆزخانە.
هیندستان هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتان باڵیۆزخانەی خۆی لە ئەفغانستان داخست دوای ئەوەی رژێمی پێشووی ڕۆژئاوا پاڵپشتی دەکرا و لە مانگی ئابی ٢٠٢١ تاڵیبان هاتە سەر دەسەڵات.
هیندستان لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەرکێکی تەکنیکی لە کابول کردەوە و بەردەوام بوو لە هاوکارییە مرۆییەکانی لەگەڵ ئەفغانستان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سووک لە شاری پیرینیس وڵاتی فەرەنسا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٥٨ کەس.
ئەمڕۆ بەیانی ٦٤ جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.